ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۷/۴/۱۳

ره‌مه‌زان له‌ فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌كان دا


ره‌مه‌زان له‌ فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌كان دا
نووسینى: هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
 وشه‌ى ((ره‌مه‌زان)) به‌ چه‌ندین شێوه‌ لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ و پێناسه‌ و راڤه‌كراوه‌ و، وه‌رگێردراوه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌موو یان، یان بڵێین زۆربه‌یان هه‌مان مانا و مه‌به‌ست ده‌ده‌ن، به‌لام له‌به‌ر جیایی سه‌رچاوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو لێكدانه‌وه‌ و وه‌رگێرانى سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كان بهێنینه‌وه‌ بیان خه‌ینه‌ به‌رده‌ست خوێنه‌رى كورد زمان.

شێعرێكى كزه‌ڵ بۆ شێخى گه‌یلانى .... !!!


شێعرێكى كزه‌ڵ بۆ شێخى گه‌یلانى .... !!!
مامۆستا مه‌لا مه‌حمودى مۆریاسی ناودار به‌ كزه‌ڵ 
حه‌كیم، پسپۆری گیا ده‌رمانى ، مه‌لا، شاعیر و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى 
 چه‌ند جارێك به‌ خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ((مه‌حمودى مۆریاسی / كزه‌ڵ)) گه‌یشتووم و، به‌ سووپاسه‌وه‌ دوو كتیبی خۆشی وه‌ك دیارى پێبه‌خشیم و لاى خۆم وه‌ك یادگارێكى فره‌ به‌نرخ پاراستوومه‌، به‌ رِاستى ئه‌م كه‌ڵه‌ مه‌لایه‌ گه‌نجینه‌یه‌كى زۆر به‌نرخه‌ له‌ كه‌ڵه‌پوورِ و فۆڵكلۆر و گیا ده‌رمانى و شێعر و نووسینى دانسقه‌ و جوان، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ وه‌ك پێویست بایه‌خى پێنه‌دراوه‌ و، وه‌ك كورده‌وارى ده‌لێت :: ((به‌ داخه‌وه‌، بێ خاوه‌ن بوو ... !!)).

پیرى پیران

شێعرى : پیرى پیران --- بۆ باوكم
قوربانى شاهى شاهم بم، خه‌میده‌ى هیجرانى یارم
مه‌ولام لوتفت مـه‌رحه‌مه‌ت كه‌، لـه‌به‌ر قـاپیته‌ نازدارم.
******

۱۳۹۷/۴/۱۲

یه‌كه‌م كتێبى به‌رزنجه‌



یه‌كه‌م كتێبى به‌رزنجه‌، 115 ساڵ پێش ئێستا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

ئه‌م كتیبه‌م ئاماده‌ كرد بۆچاپ و بلاوكردنه‌وه‌ و به‌ وردى لێمكۆڵییه‌وه‌  كه‌ ژیاننامه‌ى نووسه‌رى مه‌ولود ى نه‌بی و ده‌قی مه‌ولوودنامه‌كه‌ش له‌ خۆ گرت، ساڵى 2016 چاپ و بلاوكرایه‌وه‌

دیوانه‌ شێعرى چاپ نه‌كراوو

دیوانه‌ شێعرى چاپ نه‌كراوو ، و ده‌ستنووس :
داوایه ك و تكایه ك له خزمانى به رزه‌نجى ........ !!!!!!
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
 له‌ كاتى نووسینى مێژووى ((به‌رزنجه‌)) دا، بۆم روونبوویه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین دیووانه‌ شێعرى شاعیرانى كۆنى ((به‌رزه‌نجى)) هه‌ن، دیووانه‌ شێعرى كلاسیكى به‌ قیمه‌ت و باڵا و ئاست به‌رز له‌ رِووى شێوه‌ و ناوه‌رۆكه‌وه‌، كه‌ چاپ و بلاو نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و، 

تایپۆ گرافی


تایپۆ گرافی
بەشێك لە هونەری گرافیك و...كۆلێژێكی سەربەخۆی زانستگە
هێمن مەلا كەریم بەرزنجی 
سەرەتا:
تایپۆگرافیTypography وەك بەشێكی گرنگی گرافیك Graphiccخۆی دەنوێنێ‌ وتوانیویەتی بەهۆی گرنگی و بەرفراوانییە كەیەوە سەربەخۆیی بۆ خۆی دەستەبەربكات ولە چوارچێوەی پاشكۆیەتی گرافیك دا نەمێنێتەوە. چونكە لەزۆربەی بوارەكانی ژیان دا سودی لێوەردەگیرێت و بەكاردێت و ئەوكەسەی بەم كارە هەڵدەستێت ،یان بڵێین تایپۆگۆافەر Typographerپێویستە لەكارەكەی دا خۆی قاڵبكاتەوەو بەشێوەیەكی زانستی تایپۆگرافی بخوێنێت،بۆ ئەوەی بەهۆیەوە جوانترین و سەرنج ڕاكێشترین كاری تایپۆگرافی بكات،كە بەمەش سەرنجی بینەر بەلای بەرهەمەكانی دا ڕادەكێشێ و بەهۆیەوە دەبێتە تایپۆگرافەرێكی سەركەوتوو.

خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا


خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵگه‌ وێرانده‌كات
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
 ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ‌ له‌باره‌ى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا قسه‌ده‌كرێت و،به‌هۆى ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى خراپ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ رِه‌گه‌یاندنه‌كان هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ و،حكومه‌تیشى ناچار به‌یاسا ده‌ركردن كردووه‌،وه‌لێ‌ تا ئێره‌ كێشه‌مان نییه‌ و شته‌كان له‌جێگه‌ى خۆیاندان و به‌ ئارِاسته‌ى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و ئه‌و خراپییانه‌ بنبرِ ده‌كه‌ن،یان لانى كه‌م كه‌میان ده‌كه‌نه‌وه‌،كه‌ ده‌بنه‌ گرفت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان لێده‌كه‌وێته‌وه‌،

مه‌لا موحه‌مه‌دى كورى بابا ره‌سوڵى گه‌وره‌یی به‌رزنجى

نموونه‌ى ده‌ستخه‌ت و ئیجازه‌ دانى عه‌لامه‌ مه‌لا موحه‌مه‌دى كورى بابا ره‌سوڵى گه‌وره‌یی به‌رزنجى (1040 - 1103ك)
****
گه‌وره‌ زاناى كورد
مه‌لا موحه‌مه‌دى به‌رزنجى

موفه‌سیر، فه‌قیهى شافیعى، فه‌رموده‌ناس، ئسوڵى، وێژه‌ر، زمانه‌وان، نوێكه‌ره‌وه‌ى سه‌ده‌ى 111، نوسه‌ر و دانه‌رى 100 كتیب

((سیرِاجه‌دینى نه‌قشبه‌ندیی)) بۆ ((شه‌كیبى واژه‌یی))


شێعرێكى ((سیرِاجه‌دینى نه‌قشبه‌ندیی)) بۆ ((شه‌كیبى واژه‌یی))

 له‌ نێو شێعره‌كانى شێخى رێ و رِچه‌ى سۆفیگه‌ریی نه‌قشبه‌ندیی ((موحه‌مه‌د عوسمان سیرِاجه‌دینى نه‌قشبه‌ندى)) دا، زۆر شێعر هه‌ن ، كه‌ بۆ زانایان و مه‌لایان و شاعیران و هاورێیانى نووسیووه‌ و، هه‌ر یه‌كێك له‌و شێعرانه‌ لێوان لێوه‌ له‌ واتا سازیی و وشه‌ ئارایی و جوانى ناسی و، شاعیر تیاندا خۆى به‌كه‌م ده‌گرێت ، كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گه‌وره‌ى و لێبورده‌یی سیرِاجه‌دینه‌ له‌ ئاست به‌رامبه‌ر دا.

عقائد فی علم التوحد

ده‌ستخه‌تى ((عقائد فی علم التوحد)) ى زاناى كوردیی
 ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌، یه‌كێكه‌ له‌ دانراوه‌كانى گه‌وره‌ زاناى كورد ((حه‌سه‌ن كورِى موساى كوردیی))، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ((بیر و باوه‌رِ له‌ زانستى یه‌كتا په‌ره‌ستى)) و، له‌ ((32)) لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌، به‌ قه‌باره‌ى ((21.5 به‌ 15.5)) سانتیمه‌تر، كه‌ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ك ((29)) دێرِ نووسینى تێدایه‌. له‌ نووسینه‌وه‌ى دا مه‌ره‌كه‌بی ره‌ش و سوور به‌كارهاتووه‌ و ، به‌ خه‌تێكى رِوون و جوان نووسراوه‌ و بێ گرفت ده‌خوێندرێته‌وه‌.
 هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

مێژووى فه‌رموده‌ناسانى كورد

زۆرن ئه‌و كه‌ڵه‌ زانا كوردانه‌ى فه‌رمووده‌ ناسن و، مامۆستا و پێشه‌واى فه‌رموده‌ناسانى عاره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى تریشن، كه‌چی به‌ داخه‌وه‌ گه‌نجى مسوڵمانى كورد و مه‌لاى كورد وه‌ك پێویست نایان ناسن

مه‌لا جه‌عفه‌رى به‌رزنجى

عه‌لامه‌ مه‌لا جه‌عفه‌رى كورى مه‌لا ئیسماعیلى به‌رزنجى
له‌ به‌رزنجه‌وه‌ بۆ موفتى و قازى مه‌دینه‌ مونه‌وه‌ره‌ و موده‌ریسى مزگه‌وتى پیغه‌مبه‌ر ((علیه السلام)) 

وانه‌ وتنه‌وه‌

هونه‌رى وانه‌ وتنه‌وه‌
پێشه‌كى //
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
 وانه‌ بێژیی هونه‌ره‌، هه‌موو كه‌سیش نابێته‌ هونه‌رمه‌ند، كه‌واته‌ هه‌موو وانه‌بێژێك سه‌ركه‌وتوو نى یه‌. چونكه‌ هونه‌رى وانه‌ وتنه‌وه‌ نازانێت و هورنه‌رمه‌ند نى یه‌ له‌ وانه‌ بێژیدا.

زمانی کوردیی

تەنها هێندە دەڵێم ... :: ئەوانەی پێیان وایە زمانی کوردیی ، زووانی زانست نییە ، زمانێکی لاوازە و بۆ نووسینی پەڕتووکی زانستی دەست نادات. هیچ نین جگە لە مرۆڤگەلێکی نەخوێنەوار و گێل و گەمژە، مرۆڤگەلیک کە زووانی کوردیی نازانن و ، ناتوانن چوار دێڕ بە زمانی دایکیان بنووسن. وەلێ بە داخەوە کە کارەکان لە پەروەردەوە تا زانکۆ بەو مرۆڤگەلە سپێردراوە، تا تاکە شت کە وەک خۆیی ماوەتەوە ، ئەویش لەناوبچێت، کە ئەویش ئەنفالی زمانە لە لایەن ئەو مرۆڤگەلە ناشییەوە .... بەس بە داخەوە کە دڵسۆزانی زمان و کەڵتور و کەلەپووری کوردیی هیچیان لە دەست نایەت و ، دەبێت بەدەم غەم خواردنەوە لە دۆخەکە بڕووانین.
 هێمن مەلا کەریم بەرزەنجی

وته

Image may contain: 1 person, hat and text

مەلای خەتێ

خیانەتی مەلای خەتێ، ئەو درۆ و ناراستیەی مێژو نوسێکی نەتەوەیی کورد پەرست درووستی کرد و دواتر سەدان کەس لێیان وەرگرت و باسیان کردەوە و خستیانە سەرزاری هەزاران کەس، بەداخەوە بۆ مێژوو نوسی چەواشەکار و تێکدەری ڕاستییەکان.

مه‌لاى دوانزه‌ (12) عیلم و ... ئۆ ئۆ پی OOP



مه‌لاى دوانزه‌ (12) عیلم و ... ئۆ ئۆ پی OOP
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
ره‌نگه‌ بپرسن چی مه‌لاى دوانزه‌ عیلم و به‌رنامه‌زسازیی ته‌نى ئاراسته‌كراو  Object Oriented Programming (OOP) گرێده‌دات و ، كۆده‌كاته‌وه‌، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من هه‌م فه‌قێیه‌تیم خوێندووه‌ و،

شه‌وكانى و مه‌دخه‌لى ده‌رباره‌ى ئیمام ......

شه‌وكانى و مه‌دخه‌لى ده‌رباره‌ى ئیمام مه‌لا ئیبراهیمى گۆرانى شاره‌زوورى :
شه‌وكانى له‌ به‌درولتالیع 11/11 دا، ده‌رباره‌ى گه‌وره‌ زاناى كورد مه‌لا ئیبراهیمى گۆرانى شاره‌زوورى ده‌نوسێت (( الشافعى، الامام الكبير المجتهد )).

موناجاتی ئەویندرێك

موناجاتی ئەویندرێك
بۆ(شادە ڕەش و ..باوكی هێژام)*
دوێ‌ شەوزۆرزۆر پاڕامەوە ...
لەباوكی خۆم .
تاڕێمبدا پەنجەكانم داگیرسێنم ...
لەجێی بیست مۆم .

۱۳۹۷/۱/۳۱

مامۆستا مه لا جه‌لالى به رزنجى

كورته‌یه‌ك له‌ سه‌رخه‌بات و ژیانی مامۆستا مه لا جه‌لالى به رزنجى 
" مامۆستا سه ید ڕێ نیشانده رمان 
جێگه وپێگه ی تۆ‌‌‌ ناچێ له ‌بیرمان"

Image may contain: 1 person, beard, night and text