ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۶/۱۰/۱۸

هه‌ناری

دوێنێ هه‌ناریم پۆشیبوو
ئه‌مرۆش، تۆ هه‌ناریی وه‌ك خۆم.
هه‌ست و سۆزتم پێببه‌خشه‌،
له‌ رێتا ئه‌سوتێم وه‌ك مۆم.


***
ئه‌مرۆ بزه‌ت شادى كردم
خۆشی به‌ خشی به‌ ژیانم
رِۆژى سه‌د جار به‌ ساقه‌تبێ
نه‌ك ته‌نها دڵ ، هه‌موو گیانم.
***
سبه‌یش هه‌نارى ئه‌پۆشم 
لێت ئه‌روانم سه‌ر مه‌ستانه‌.
خۆزگه‌ ئه‌خوازم به‌و رۆژه‌ى
چه‌ندجار تۆ ئه‌بینم گیانه‌.



8 ى 1 ى 2018
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى 


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر