به‌رنامه‌سازى به‌زمانى
ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت
به به‌كارهێنانى ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى 2012
نووسینى:
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
وانه‌ى یه‌كه‌م: سه‌یركردنێكى گشتى
Overview
ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت ساده‌یه، نوێیه، زمانى به‌رنامه سازى كۆمپیوته‌رى ته‌نى ئاراسته‌كراوه Object Oriented به‌رهه‌م هێنراوه و دروستكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى مایكرۆسۆفته‌وه و، له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆت دۆت نێت فره‌یمۆرك كارده‌كات و، یه‌كێكه له زمانه زۆر باو و بڵاوه‌كانى ناو به‌رنامه‌سازان و به‌كارهێنه‌ران و زۆربه‌ى زۆرى كاره‌كانى بووارى به‌رنامه سازى پێده‌كرێت و، به‌رده‌وامیش له گه‌شه‌پێدان و، نوێكردنه‌وه و، گۆرانكارى دایه و، تابێت كارئاسانى زیاترى تیاده‌كرێت بۆ به‌رنامه‌سازان و، پسپۆرانى بوواره‌كه.
وه‌كو هه‌موو ئه‌وانى تر، واته زمانه‌كانى دۆت نێت، زمانى به‌رنامه سازى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت به‌ته‌واوى پاڵپشتى چه‌مك و بیرۆكه‌ى ته‌نى ئاراسته‌كراو Object-Oriented Concept ده‌كات و، قبووڵى ده‌كات.
ئه‌م وانانه
ئه‌م زنجیره وانه‌یه تایبه‌ته به فیربوونى به‌رنامه سازى به‌زمانى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت به به‌كارهێنانى مایكرۆسۆفت ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆ و، تیایدا گرنگى دراوه به‌هه‌ردوو به‌شی نه‌زه‌رى و، كردارى و، به شێوه‌یه‌كى ورد و پێویست روونكراوه‌ته‌وه، و هه‌موو زاراوه زانستییه پێویسته‌كانیش له ته‌نیشت زاراوه كوردییه‌كه‌دا ده‌نووسین بۆ تێگه‌یشتنى زیاتر و، فیربوونى زیاتر.
نه‌وه‌كانى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك
VB Versions
كورته مێژووى نه‌وه‌كانى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 1991ز، كاتێك نه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك ناسێنرا، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى زمانى به‌یسكى كۆنبوو BASIC Language ، ئه‌میش (به‌یسكى كۆن) زمانێكى به‌رنامه‌سازى بڵاوبوو له ساڵى 1980وه، هه‌رچی ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێتیشه، په‌ره‌پێدراوى ڤیژوه‌ڵ به‌یسكه و، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، به‌ڵام هه‌ر كۆدێك به نه‌وه كۆنه‌كان بنووسرێت، ئه‌وا به‌نه‌وه نوێیه‌كه جێبه‌جێنابێت . لێره‌دا به‌كورتى مێژووى نه‌وه‌كان تۆمارده‌كه‌ین:
• ڤیژوه‌ڵ به‌یسكى نه‌وه‌ى یه‌كه‌م له ساڵى 1991 بڵاوكرایه‌وه.
• ڤیژوه‌ڵ به‌یسكى نه‌وه‌ى دووه‌م له ساڵى 1992 بڵاوكرایه‌وه.
• نه‌وه‌ى سێهه‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك له ساڵى 1993 بڵاوكرایه‌وه، كه نه‌وه‌یه‌كى تاراده‌یه‌ك پێشكه‌وتوو بوو.
• نه‌وه‌ى چواره‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك له ساڵى 1995 بڵاوكرایه‌وه. یه‌كه‌م نه‌وه‌بوو كه به‌رنامه‌ى ویندۆزى 16 بتى و 32 بتى پێدروست بكرێت.
• نه‌وه‌ى پێنجه‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك له ساڵى 1997 بڵاوكرایه‌وه.
• نه‌وه‌ى شه‌شه‌م له ساڵى 1998 بڵاوكرایه‌وه.
له نه‌وه‌ى حه‌وته‌مه‌وه ڤیژوه‌ڵ به‌یسك په‌ره‌ى پێده‌درێت و ده‌گۆردرێت بۆ ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت كه له‌گه‌ڵ دۆتنێت فره‌یم ۆرك كارده‌كات و، زیاتر به‌ره‌و پێشبراوه و، دیزاینكراوه بۆ دروست كردنى جێبه‌جێكردن و به‌رنامه‌كانى دۆت نێت ، ویندۆز، به‌رنامه‌كانى وێب، خزمه‌تگوزارییه‌كانى وێب.
ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێتى 2003 له ئه‌پریلى 2003دا، بڵاوكرایه‌وه كه به‌ته‌واوى به‌رنامه سازى بنچینه‌ى ته‌نه Object – Based Programming و، به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ فریمۆركى دۆت نێت یه‌كى پێگیراو. ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌یان یه‌كه‌م نه‌وه‌یه له مێژووى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دا، بۆ دابینكردنى ئامرازه‌كانى به‌رنامه سازى بۆ كۆمپیوته‌رى كه‌سی و ئامێره مۆبایلییه‌كانى تر.
له ساڵى 2005دا، مایكرۆسۆفت ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆ ى2005، به‌رهه‌م هێنا كه نه‌وه‌ى هه‌شته‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك و دۆتنێت فره‌یمۆركى 2 له خۆده‌گرێت .
له ساڵى 2008 یشدا، مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌ى مایكرۆسۆفت ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى 2008 ى بڵاوكرده‌وه كه كه نه‌وه‌ى نۆهه‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك و نۆتنێت فریمۆركى 3.5 له خۆده‌گرێت، كه زۆر پێشكه‌وتووه و، ڤیژوه‌ڵ به‌یسكى 2008 به‌وه ناسراوه كه زۆر پێشكه‌وتووه و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى نوێ له خۆ ده‌گرێت .
له ساڵى 2010دا، نه‌وه‌ى ده‌هه‌مى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى 2010 دا، بڵاوكرایه‌وه، كه هاوكات دۆت فره‌یمۆركى 4.0یش له خۆده‌گرێت.
له ئێستاشدا، مایكرۆسۆفت ڤیژوه‌ڵ ستۆدیۆى 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پاڵشتى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك و، ڤیژوه‌ڵ سی ++ و، ڤیژوه‌ڵ سی شارپ ده‌كات و، ده‌یانگرێته‌وه.
هۆیه‌كانى زۆربه‌كارهێنان و باوبوونى ڤیژوه‌ڵ به‌یسك دۆت نێت
1. نوێیه.
2. بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاردێت.
3. زمانى ته‌نى ئاراسته‌كراوه Object – Oriented Language .
4. فیربوونى ئاسانه.
5. ئاراسته‌كراوى به‌شی پێكهێنه‌ر Component Oriented و زمانێكى رێكخراوه Structured Language .
6. به‌رنامه‌ى چوستى به‌رز و خێراى پێدروست ده‌كرێت.
7. له سه‌ر پلاتفۆرمى جۆراوجۆر جێبه‌جێده‌بێت.
8. به‌شێكى دۆت نێت فره‌یمۆركه.
به‌هێزترین رووخسار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ڤى بی دۆت نێت
1. مه‌رجه‌كانى بوولییه‌ن.
2. كۆكردنه‌وه‌ى به‌شه زیاده و ناپێویسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى خۆكار .
3. به‌كارهێنانى ئاسانه.
4. وه‌رگێران و راڤه‌یی مه‌رجدار.
5. ئیندێكسه‌كان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر