ئه‌م ماڵپه‌ره‌

ئەم ماڵپه‌رِه‌ تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی بەشێك لەبەرهەمەكانم، وه‌ك لێكۆَڵه‌ر و، نووسەر و، مامۆستاى زانكۆ كە لەتەمەنی 17 ساڵیەوە دەنووسم، لە ساڵی 2000 و، یەكەم وتارم لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ / پاشكۆی ئەدەب و هونەر دا ، بڵاوكردۆته‌وه‌، بەناوی (غەم لە گۆرانی وتن دا)، لە مانگی 12/2000 دا، و لە ساڵی 2004 یەكەم كتیبم بەناوی (ڕێبەری سایتە كوردییەكان) لە چاپدا و، تا ئێستا زیاتر له‌ 200 كتیبی چاپ و بڵاوكراوه‌م هه‌یه‌، سه‌دان وتار و توێژینه‌وه‌م نووسیووه‌ و بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌ بواره‌كانى (كۆمپیوته‌ر، مێژوو، شه‌ریعه‌، شێعر و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه‌ى وێژه‌یی، و ......). تاهه‌نووكه‌ به‌ تێكرایی زیاتر له‌ ((30)) هه‌زار لاپه‌ره‌ نووسینم هه‌یه‌.
به‌و هیوایه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌سییه‌وه‌ خزمه‌تێك به‌ خوێنه‌رى كورد بكه‌م.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِ

۱۳۹۰/۱۲/۸

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زمانی کوردی خسته نێو ویندۆزی 8


 






... کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ویندۆز ڕایگەیاند سیستەمە نوێیەکەی بەناوی ویندۆز ٨ کە ماوەی چەند مانگێکە کەوتووةتە بازاڕ ١٠٩ زمان لە خۆ دەگرێت، لەوانە ١٤ زمانی نوێن کە زمانێ کوردیش یەکێکە لەو زمانە نوێیانە کە زیاد کراون.
لە ڕاپۆرتێکدا لە مالپەڕی Windows 8 beta هاتووە دوای ئەوەی سیستەمی (ویندۆز ٧) ٩٥ زمانی جیاوازی تێدا بوو، لە سیستەمی نوێدا جگە لە ٩٥ زمانە کۆنەکە بڕیاردرا بە زیادکردنی ١٤ زمانی نوێ بۆ سیستەمی ویندۆز ٨.
ئەو ١٤ زمانەی لە سیستەمی ویندۆز ٨ زیاد کراون ئەمانەن: زمانی کوردی(عیراق)، ئینگلیزی بۆ بریتانیا، بەنجابی(پاکستان)، سیندی(پاکستان)، ئویگور(کۆماری چینی میللی)، بیلاڕووسی(ڕووسیای سپی)، کینیارواندی(ڕواندا)، تیگرینیا(ئەسیوبیا)، تاجیک(تاجەکستان)، وولوف(سەنیگال)، کیچی(گواتیمالا)، گایلکی سکۆتلەندی(شانشینی یەکگرتوو)، چیرۆکیی (ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مریكا)، ڤالانسیان (ئیسپانیا).



We know that currently Windows 7 supports 95 languages which can be viewed here, today Microsoft has posted on Building Windows 8 Blog that Windows 8 would be supporting 109 languages, which includes the 95 languages in Windows 7 and 14 new languages. These 14 new languages includes the English for UK. 13 other new Language Interface pack (LIP) available in Windows 8 are Punjabi (Pakistan), Sindhi (Pakistan), Central Kurdish (Iraq), Uyghur (People’s Republic of China), Belarusian (Belarus), Kinyarwanda (Rwanda), Tigrinya (Ethiopia), Tajik (Tajikistan), Wolof (Senegal), K’iche’ (Guatemala), Scottish Gaelic (United Kingdom), Cherokee (United States), Valencian (Spain).


http://windows8beta.com/2012/02/windows-8-to-support-109-languages-14-more-from-windows-7

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر