نیگا
ئه‌من ده‌مگوت:په‌شێوم و، خه‌مینم
ئه‌تۆش ده‌تگوت:نزامه، وانهتبینم.
ئه‌من ده‌مگوت:به‌قوربانى نیگات بم
ئه‌تۆش ده‌تگوت: هه‌مووكه‌س، بابی بابم.
***
ئه‌من ده‌مگوت:په‌شێوم و، خه‌مینم
ئه‌تۆش ده‌تگوت:نزامه، وانهتبینم.
ئه‌من ده‌مگوت:به‌قوربانى نیگات بم
ئه‌تۆش ده‌تگوت: هه‌مووكه‌س، بابی بابم.
***
ئه‌من ده‌مگوت: گوڵم مه‌ستى دیدارم
ئه‌تۆش ده‌تگوت:فیدات بم تاقه یارم.
ئه‌من ده‌مگوت: به قریوه و نیگاى چاوت
ئه‌تۆش ده‌تگوت:به‌بێ هۆ كه‌وتمه داوت
***
ئه‌من ده‌مگوت:هه‌نارت ، وه‌ك هه‌نار خۆش
ئه‌تۆش ده‌تگوت:له پاى چی بوى سیاپۆش؟
ئه‌من ده‌مگوت:كوڵمت گه‌شه و رازاوه
ئه‌تۆش ده‌تگوت:هه‌ست و هۆشت شێواوه.
***
ئه‌من ده‌مگوت:چاوانى تۆ، دڵ و جه‌رگى برِیووم
ئه‌تۆ ده‌تگوت:له دوورى تۆ،كه‌سێكى خێر نه‌دیووم
ئه‌من ده‌مگوت:كه تۆ دیی، دێ دڵشادیت
ئه‌تۆش ده‌تگوت:دڵم شاده، به شادیت.
***
ئه‌من ده‌مگوت: نازه‌نینم، بمده‌یه ماچێكى خۆش
ئه‌تۆش ده‌تگوت:چما زاڵم، خوداتكردوه فه‌رامۆش؟
ئه‌من ده‌مگوت: به‌سه ناز، بیره باوه‌ش، تاقهیارم
ئه‌تۆش ده‌تگوت:به‌مێردم بی، خودا ئاسانكا كارم.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
تیبینى وێنه‌كه له ڤێستیڤاڵى شێعرى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان گیراوه و، له راسته‌وه بۆ چه‌پ :
1- مامۆستا ((عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجى)) - نووسه‌ر، شاعیر و لێكۆڵه‌ر.
2-مامۆستا ((ئاسۆ نهجارِیی)) - رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
3-هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر