دڵم تەنگە
--------------------------------------
--------------------------------------
هێمن مهلا كهریم بهرزنجى
ماوەیەكە دڵم تەنگە و ...
هەرچەند دەكەم، نازانم بۆ !!
لەدووری دوو چاوی جوانتە
یان بۆ عەشقێكی سەرە ڕۆ .
--------------------------------------
--------------------------------------
هێمن مهلا كهریم بهرزنجى
ماوەیەكە دڵم تەنگە و ...
هەرچەند دەكەم، نازانم بۆ !!
لەدووری دوو چاوی جوانتە
یان بۆ عەشقێكی سەرە ڕۆ .
***************************
ماوەیەكە دڵم تەنگە و...
چاوەكانم ئەسرینی غەم ئەبارێنێ .
شەوی یەڵدای نائومێدیـــــــم ...
حەزوو خۆزگەم ئەتارێنێ .
***************************
ماوەیەكە دڵم تەنگە و...
لەبەرچاوم هیچ شتێك وەك خۆی نەماوە .
جانازانم غەمی بێمروەتی تۆیە
یان بەڕاستی هەموو دنیا شڵە ژاوە .
****************************
ماوەیەكە دڵم تەنگە و...
ئەستێرەكانی خۆشنودی ناجریوێنن .
نامە و... یادگاری ڕابووردووت ...
هەمــــــوو شەوێ دەمــــــــگریەنن .
****************************
ماوەیەكە دڵم تەنگە و...
گوێ نادەمە كارهكانم .
بۆ دۆزینەوەی هەوارگەت
گەڕیدەی كۆڵانەكانم .
****************************
تێبینى // وێنهكه 122 ساڵ پێش ئێستا گیراوه

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر